Wednesday, December 29, 2010

سه‌رۆكی كۆریای باشوور مه‌دالیای شایسته‌ی خزمه‌تی دبلۆماتی پێشكه‌شی نێچیرڤان بارزانی كرد





KTV ...


له‌ كۆشكی شین كۆشكی كۆماری كۆریای باشوور لی میونغ پاك سه‌رۆك كۆماری كۆریا پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی كردو له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ وێرای خاتوو نه‌بیله‌ بارزانی ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرس و راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری و وڵاتی خانه‌خوێش ئاماده‌ی بوون فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كۆریا به‌ به‌خشینی مه‌دالیای شایسته‌ی خزمه‌تی دبلۆماتی به‌ نێچیرڤان بارزانی خوێندرایه‌وه‌ .

له‌ فه‌رمانی به‌خشینی مه‌دالیاكه‌دا كه‌ به‌ غوانغوان ناوده‌برێت و به‌رزترین مه‌دالیای رێزلێنانی وڵاته‌كه‌یه‌ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك و سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بنیادنانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌ نێو وڵاته‌كه‌یاندا خرابووه‌ ڕوو ، هه‌ر له‌ روانگه‌ی ئه‌و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه‌ وه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتبوو ده‌وڵه‌تی كۆریای باشوور مه‌دالیای شایسته‌یی خزمه‌تی دبلۆماتی پێبه‌خشی.


پاش به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ دیدارێكدا  لی میونغ پاك سه‌رۆك كۆمار خۆشحاڵی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی له‌ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی سیاسی دبلۆماتی و ئابووری له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌ به‌رزنرخاند و خودی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سیئۆلیشی به‌ بایه‌خه‌وه‌ روونكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی كۆریا ئاگاداری خۆیی له‌ مێژووی ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان باس كردو هیواشی خواست ئه‌و مێژووه‌ پڕ قوربانیدانه‌ی گه‌لی كوردستان په‌رۆشی ئه‌مرۆی گه‌لی كوردستان بۆ بنیادنانی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و ئاسووده‌ی سه‌قامگیر زۆرترو زیاتر بكات.

نێچیرڤان بارزانیش به‌ شانازییه‌وه‌ له‌ مه‌دالیای شایسته‌ی خزمه‌تی دبلۆماتی كه‌ پێی به‌خشراوه‌ دوا وه‌ك رێزلێنانێك له‌ رابردووی ئێستای گه‌لی كوردستانی لێكدایه‌وه‌ .

له‌ پانۆرامایه‌كی سیاسیشدا په‌ره‌سه‌ندنه‌ هه‌نووكه‌یه‌كانی عێراق و دوا هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵی شیكرده‌وه‌ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیشی وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ كه‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی تازه‌ی له‌ قه‌یران و ئاڵۆزی رزگاركرد روونكرده‌وه‌ ، هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و سیئۆل به‌خێروخۆشی بۆ تێكرای عێراق و گه‌لانی عێراق بگه‌رێته‌وه‌ ، ئاماده‌یی هه‌رێمیشی بۆ زیاتر واڵاكردنی ده‌رگاكانی به‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێك كه‌ پێشڤه‌چوونی هه‌رێمه‌كه‌و ته‌واوی عێراقی فیدراڵی لێ بكه‌وێته‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌.

به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی كۆریاشی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌وه‌ بۆ كۆفۆگه‌ری وه‌ك خواست و داوایه‌ك خستۆته‌ڕوو.

 لی میونغ پاك  سه‌رۆك كۆماریش له‌ دوا وته‌ی نێو دیداره‌كه‌دا جێگه‌و پێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌لای خۆی و له‌لای وڵاته‌كه‌ی به‌ نموونه‌یی له‌ قه‌ڵه‌مدا و گوتی: دڵنیابن جێگایه‌كی تایبه‌تیتان هه‌یه‌.

No comments:

Post a Comment